ئاڤا بەدواداچوون بۆ ئەو خانەنشینانە دەکات کە لە دەرەوەی وڵاتن و بایۆمەتریان نەکردووە
- بزنس
- 24 کانوونی دووەم

ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەران و خانەنشینان لە کاتی تۆمارکردنی ناویان لە پرۆسەی بایۆمەتری
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆر خانەنشینی مەدەنی و سەربازی ماون کە پرۆسەی بایۆمەتری و مامەڵەی ژمارەی وەزیفی بکەن، بەو هۆیەوە چەند مانگێکە مووچەیان ڕاگیراوە و تا ئەو مامەڵانە تەواو نەکەن مووچەکانیان ڕادەگیرێت، بەڵام نافەوتێت.
لێدوانی فەرمی: گۆرکیس دنحا برایمۆک، مامۆستایەکی خانەنشینە کە دوای 38 ساڵ و چوار مانگ خزمەت لە هەولێر خانەنشین بووە و ئێستا لە وڵاتی ئەمریکا نیشتەجێیە، بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت:
- ئێستا ناتوانم بگەڕێمەوە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەوەی تەنیا گرین کاردم هەیە و هێشتا ڕەگەزنامەی ئەمریکام پێنەدراوە، ئەگەر بێمەوە کوردستان جارێکی دیکە ناتوانم بگەڕێمەوە ئەمریکا.
- پرسیارم لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەمریکا و نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە کردووە و پێیان وتووم کار ئاسانی بۆ ئەوانەی وەک ئێوە کراوە تەنیا کەفیل و شەهادەی ژیاننامە و وێنەتان هەبێ، هەروەها کەفیلێک داوا (صورة القيد الالكترونية) لە فەرمانگەی باری شارستانی يان بانک بکات کە ئەوە لە جیاتی کارتی نیشتمانی و بایۆمەترییە، بەمە مووچەکەتان تاوەکو 10 ساڵی دیکە خەرج دەکرێت.
- ئەو مامۆستایە گوتیشی، ئێستا تەمەنم 78 ساڵە و تەندروستیم باش نییە و پێویستیم بە چاودێری تەندروستی هەیە، داواکارم ئێوە سۆراخی ئەو مووچەیەم بکەن.
زانیاریی تایبەت: دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر مووچەخۆرێک بایۆمەتری نەبێت ناوەکەی بۆ ئێمە مەنێرن و مووچەی خەرج ناکەین تاوەکو بایۆمتری دەکات، تەنانەت لیستی مووچەی مانگی یەک لەسەر بوونی چەند ناوێک کە بایۆمتریان نییە گەڕێنرایەوە و گوتیان ئەو ناوانە لادەن تاوەکو بایۆمەتری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایۆمەتری پرۆسەیێکە پێویستی بە وێنەی ئەلیکترۆنی و پەنجەمۆری خودی مووچەخۆرەکە هەیە، ئەمە ڕێنمایی و مەرجی وەزارەتی دارایی عێراقە و دەبێ جێبەجێ بکرێت، ئەگینا مووچەکەی خەرج ناکرێت، هیچ ئاسانکارییەکیش لەسەر نەکردنی بایۆمەتری نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن