ئاڤا وادەی چوونی شاندی کوردستان لەبارەی مووچە بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 27 کانوونی دووەم

ئاڵای عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەواونەبوونی لیستەکانی مووچە و خانەنشینان و داواکارییەکان، سەردانی شاندی باڵای کوردستان لەبارەی مووچە بۆ بەغدا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەردوو شاندی عێراق کە هی وەزارەتی داریی و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینین، هەفتەیەکە لە هەولێرن و لەگەڵ تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک، لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) بەردەوامن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو یەکشەممەی ڕابردوو شاندی کوردستان بۆ دووەمجار سەردانی بەغدا بکەنەوە و لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و تەیف سامی، وەزیرەی دارایی کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی کارەکان سەردانەکە دواکەوت، تاوەکو ئێستاش ڕوون نییە بەدیاریکراوی چ ڕۆژێک دەچن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤای وت، "گەڕانەوەی شاندەکانی عێراق بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت، تا ئەوکات سەرجەم ڕێکارە تەکنیکییان و داواکارییەکان تەواو دەکەن."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی شەممە 1-2-2025 شاندەکانی عێراق بگەڕێنەوە بەغدا، ڕۆژی یەکشەممە شاندی باڵای کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ خۆیان لیستەکانی مووچە و خانەنشینی بکەن و گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






