عەلی عەللاق: لە 10 ساڵدا بە بەهای 13 ترلیۆن دینار پاڵپشتی وزەی پاکمان کردووە
- بزنس
- 28 کانوونی دووەم

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، لە 10 ساڵدا بە بەهای 13 ترلیۆن دینار پاڵپشتی وزەی نوێ و پاکیان کردووە، بەمزوانەش دەستپێشخەری نوێ بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی پیشەسازی ڕادەگەیەنن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ بە بەشداریی 400 کەسایەتی سیاسی، خاوەن کۆمپانیا و و گەورە شارەزای بواری وزە، لە بەغدا "کۆنگرەی عێراق بۆ وزە" بەڕێوەچوو و بەیانیش بەردەوام دەبێت، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش تەوەرێکی سەرەکی کۆنگرەکەیە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێڵکدا لە کۆنگرەی عێراق بۆ وزە کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستانیش بانکی ناوەندی دەیەوێت پاڵپشتی پڕۆژەی کشتوکاڵی، نیشتەجێبوون، وزەی پاک و بوارەکانی دیکە بکات، بەڵام لەوێ هەندێک کێشە و ئاستەنگی یاساییان هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە کاری جددی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکات.
بەشێک لە قسەکانی عەلی عەللاق:
- پشتیوانیمان لە پڕۆژەکانی وزەی نوێ و پاک و بەردەوام کردووە، لەم بوارەشدا بەردەوام دەبین.
- ئارامی دارایی و بوونی یەدەگێکی بانکی باش، گرنگییەکەی لە ئارامیی سیاسی و ئەمنی کەمتر نییە.
- بۆ دابینکردنی کارەبا بە وزەی خۆر ترلیۆنێک دینار پاڵپشتی هاووڵاتیان و کۆمپانیاکانمان کردووە.
- لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێشخەرییەک بۆ پشتیوانی پڕۆژە پیشەسازییەکان ڕادەگەیەنین.
- دەستپێشخەرییەکانمان بۆ چالاککردنی کەرتی ئابووریین و ئەو پارە یەدەگەی لەبەردەستمانە بۆ پشتیوانی بەهێزکردنی ئابووری عێراق سوودی لێوەردەگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






