پەیامی مەسرور بارزانی و هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە گەیێنرایە سوودانی
- بزنس
- 28 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و ڕێباز حەملان
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکان دەگەیێنێتە سوودانی و دوو خاڵکی ستراتیژی لەخۆدەگرێت. گوزەرانی خراپی مووچەخۆران و نوێترین زانیارییەکانیشی لەبارەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ باس کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بۆ بەرگریکردن لە قوتی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و پەیامی هەرێمی کوردستانی پێگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێباز حەملان دەڵێت باسی دۆخی دارایی و ئاڵەنگارییەکانیان کردووە لەم ساڵدا، دواتر لەسەر بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پەیامی مەسرور بارزانی و بڕیارەکانی دوایین کۆبوونەوەی نائاسایی ڕۆژی 11-1-2025ی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانی لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکان پێگەیاندووە:
٠ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
٠ یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن بەتایبەت خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان بەوردی تەواوی ئەو هەنگاوانەی بۆ سوودانی باس کردووە کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لیژنە تەکنییەکانی هەردوولا ڕۆژانە لە هەولێر بەردەوام کاری لەسەر دەکەن.
قووڵتر: ڕێباز حەملان بە سوودانی وتووە مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتووە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناجێگیر و خراپە و خەڵک زۆر پشوودرێژ و خۆڕاگر بوون.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ڕۆژی هەینی 31-1-2025 لە ماڵی د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئابووریی عێراق لە بەغدا، جارێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە، بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لەمساڵدا. لەمبارەیەوە ڕێباز حەملان دەڵێت هەمووان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەن.
باکگراوند: کۆبوونەوەی نائاسایی 11ی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بە بەشداریی وەزیرانی کورد لە بەغدا و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرا، تێیدا بڕیار درا ڕاسپارەکانی کۆوونەوەکە لەلایەن وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق بگەیێنرێنە سوودانی، لەجیاتی ئەوانیش ئەمڕۆ ڕێباز حەملان پەیامەکەی گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





