
دیمەنی تەقینەوەی ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی لە شاری حومس لە سووریا تەقینەوە
ئاڤا نیوز
دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە ڕۆژهەڵاتی حومس تەقینەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش جگە لە زیانێکی زۆری ماددی باس لە برینداربوونی شۆفێرێک دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە نزیک شوێنێکی ئەمنی سەر بە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی مەخرام فەوقانی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حومس تەقینەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی تەقینەوەکانەوە زیانی ماددی بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە گەیشتووە کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە ڕاگیراون، هاوکات شۆفێری پاسێکیش لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا برینداربووە.
لەلایەکی دیکە: هەر بە گوێرەی ڕوانگەی سووری، شاری حومس یەکێکە لەو شوێنانەی کە زۆرترین گرژیی ئەمنی و هەڵمەتی دەستگیرکردن و پاکتاوکردن لەلایەن کەسانی چەکدارەوە بەخۆیەوە دەبینێت و پارێزگاکە لە پلەی یەکەمدایە لەڕووی ژمارەی تاوانەکان و ژمارەی قوربانییەکان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری، 95 کەس لەو شارە کوژراون کە دوویان لە ڕەگەزی مێ بوونە. 60 کەسیان بە هۆی تایفەگەرییەوە کوژراون و ئەوانی دیکەش بەهۆی ئاراستەی سیاسییەوە کوژران لە نێویاندا ئەوانەی لایەنگری ڕژێمی پێشوو بوونە و لە ماوەی ساڵانی پێشوودا هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






