حکومەت قەرەبووی ژمارەیەک خاوەن موڵک دەکاتەوە کە 50 ساڵ پێش ئێستا ڕژێمی بەعس دەستی بەسەردا گرتوون
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ڕژێمی بەعسی ڕووخاو 50 ساڵ بەر لە ئێستا دەست بەسەر موڵک و زەوییەکی زۆری هاووڵاتییان لە شاری هەولێردا دەگرێت کە ئێستا کەوتووەتە سنووری حەرەمی فرۆکەخانەی هەولێر و بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەو کاتەوەی دەکات. خاوەنی ئەو موڵک و زەوییانە ئێستا داوای گەڕانەوە و قەرەبوو دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سەرقاڵی وردبینیکردنە بۆئەوەی مافەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە سلێمانییەوە هاووڵاتییەک نووسراوێک ئاراستەی ئاڤا میدیا دەکات و داوا دەکات بەدواداچوون بۆ گرفتێکیان بکات کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1975 دەگەڕێتەوە. ئەو باسی کێشەکەی دەکات و دەڵێت، "ئەو کاتە باوکم پێشمەرگەی ئەیلوول بوو، خاوەنی 9 دۆنم و 11 موڵك زەویی بووین لە کەرتی 5ی عەینكاوە بە ژمارە 285، بەڵام ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دەستی بەسەر موڵکەکاندا گرت و تاوەکو ئێستاش نە بۆمان گەڕاوەتەوە و نە قەرەبووش کراوینەتەوە".
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا زیاتر لە هەفتەیە سەرقاڵی بەدواداچوونە بۆ كەیسی ئەم هاووڵاتییە تاوەكو ڕاستی و دروستی بابەتەكە ڕوونبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا دەركەوت كە کەیسەکە تەنیا هی ئەم هاووڵاتییە نییە، بەڵكو چەند كەیسێكن و بابەتەكە پەیوەستە بە زەوییەكانی سنووری حەرەمی فڕۆكەخانەی هەولێر كە لە كاتی خۆیدا حیزبی بەعس داگیری كردوون و بەناوی وەزارەتی بەرگرییەوە كردوون و دوای ڕاپەڕینیش خراونەتە سەر ناوی سەرۆكایەتیی شارەوانی.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ڕاگەیاند:
- ئێستا سەرقاڵی وردبینیكردنین بۆ ئەوەی بزانرێت خاوەنی ڕاستەقینەی زەوییەكان كێن و لە ڕابردوودا قەرەبوو كراونەتەوە یان نا.
- هەر هێندەمان نەكردووە، بەڵكو ئیشی زیاترمان لەسەر بابەتەکە کردووە، ئەویش دوای ئەوەی كە لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نووسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كردووە و داوامان كردووە زەویمان بۆ تەرخان بكات بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانەی پێ قەرەبوو بكەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەكو وردبینییەكە تەواو دەبێت، زەوییەكانیش لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ئامادە دەكرێن، كاتێك كە تیمەكانی وردبینی بۆیان دەركەوت كە خاوەنەکانیان قەرەبوو نەكراوەنەتەوە، ئەو کاتە ڕاستەوخۆ بە زەویی قەرەبوو دەكرێنەوە، بەشێوەیەك كە هیچ مافێكی نەفەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرز و پێشینەکان
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی نوێ کۆتایی هات