وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: هەموو کارێک دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مووچە
- بزنس
- 31 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لە هۆتێل بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە کاری هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەسەرجەم گرفتە داراییەکانی نێوان هەردوولا.
وێنە گەورەکە: دوێنێ پێنجشەممە 2025-1-30 شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و مووچە و پاداشتی خانەنشینان و چەند پرسێكی دیكە و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق گەیشتنە شاری بەغدا و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و بڕیارە سبەی جارێکی دیکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە بەبێ ئامادەبوونی تەیف سامی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تیشک خراوەتە سەر ئەو ڕاپۆرت و داواکارییانەی کە لەلایەن تیمی تەکنیکی هەردوولا ئامادەکرابوون لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، شاندی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر و چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەو پێشچوونی کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' کراوە و داتا و ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەکەدا خراوەتەڕوو، باس لەوەکراوە ئەم مانگە نزیکەی 274 بە هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشیوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی شەممە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت، ئەمەش بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ سەرجەم ئەو تێبینییە هونەریانەی کە ماون، تاوەکو هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژمار من هۆشداری بە خانەنشینان دەدات
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
پارکێکی مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ئاڤا میدیا شەش گەنجی کورد لە لیبیا دەگەڕێنرێنەوە کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە