ڕۆژێکی چارەنووسساز لەبەردەم پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دایە
- بزنس
- 2 شوبات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە:
ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراقیش تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکات کە یەکێک لەو پرسانە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هەرێمی کوردستانەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی لەسەر لیستی مووچە و داواکارییەکانی بەغدا کۆدەبنەوە، هاوکات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 کۆدەبێتەوە کە بڕگەیەکی تایبەتە بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق ئەرێنی بوون، هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکان دەستپێدەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوەدەکات: "بەردەوام دەبین لە وردبینی و هاوتاکردنی داتای مووچەی خانەنشینانی مەدەنی، گرێبەست و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی دروست خەرجیان بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: بریاڕە کاتژمیری 1ی پاشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و کارنامەی دانیشتنەکە چوار بڕگە لەخۆ دەگرێت کە دیارترینیان، هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵییە بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025، کە بڕگەیەکی نێو هەموارەکە تایبەتە بە دەستپێکردنەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
کام بڕگەی هەمواری یاسای بودجە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان؟
بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، تا لایەنێکى ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات.
ماوەی چەندە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە؟
له 25-3-2023ـەوە ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان له رێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیراوە. بەگوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) ئەو ڕاگرتنە مانگانە زیانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بە ئابووریی عێراق گەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زیانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 23 ملیار دۆلارە.
ئەو لایەنانەی بڕیاریان داوە دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 بدەن:
-سەرجەم فراکسیۆنە كوردستانییەكان.
- فراکسیۆنی حیکمە "شیعە"
- فراكسیۆنی هاوپەیمانیی نەسڕ "شیعە"
- فراکسیۆنی تەقەدوم "سوننەکان"
-فراکسیۆنی ڕەوتی فوراتەین.
بۆچی گرنگە: بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






