ئاڤا نیوز
بەشێك لە كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ماوەی دوو ساڵە گرفتێكیان هەیە و دەیانەوێت لەڕێگەی ئاڤاوە گرفتەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێك لە كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە بە بیانووی ئەوەی لە بنكەكانی تەندروستی دەوام دەكەن و لە نەخۆشخانەكان نین، ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسی تایبەت بە بەشی تاقیگەكان لێیان دەبڕدرێت، بەو پێیەی بنكەكانی تەندروستی بەشی بانكی خوێنیان نییە، ئەوەش لەكاتێكدا هاوپیشەكانیان كە دەوامیان لە نەخۆشخانەكانە، ڕێژەی 100%ی دەرماڵەكەیان بۆ خەرج دەكرێت.
لێدوانی فەرمییەکان:
- كارمەندەكان دەڵێن: نادادپەروەری و جیاوازییەكە بەمجۆرەیە بۆ نموونە ئەگەر كارمەندێكی تەندروستی مووچە بنەڕەتییەكەی 600 هەزار بێت، ئەگەر لە نەخۆشخانە دەوام بكات، مووچەكەی دەبێتە ملیۆنێك و 200 هەزار، بەڵام هەمان كارمەند ئەگەر لە بنكەی تەندروستی یاخود دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی دەوام بكات، مووچەكەی 900 هەزار دینارە واتە جیاوازییەكە 300 هەزار دینارە.
- دكتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، با ئەو كارمەندانە داواكارییەكەیان بەرزبكەنەوە، ئێمەش دیراسەی دەكەین، ئەگەر لەڕووی ئیداری و داراییەوە كێشەی نەبێت و پێچەوانەی ڕێنماییە داراییەكان نەبێت، گرفتەكەیان بۆ چارەسەر دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران