نووسینگەیەک بۆ پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدانی تورکیا- عێراق" دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-03

وێنە: میدیای توركیا
ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ڕایگەیاند، نووسینگەیەکی هاوبەش بۆ "ڕێگای گەشەپێدانی تورکیا- عێراق" دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر ئورالئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی تورکیا و عێراق لە نزیکەوە و بە چڕی کار لەسەر پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەکەن و "رێککەوتن لەسەر کردنەوەی نووسینگەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کراوە".
بۆچی گرنگە: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی تورکیا- عێراق، ئاسانکاریەکی زۆرە بۆ گواستنەوەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرۆسەی گواستنەوەی بارەکان لە ماوەی 25 رۆژدا تەواو دەبن.
زانیاريی زیاتر: ئەو بارانەی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و کەنداوی فارسەوە دێن بۆ بەندەری فاو لە بەسڕە لە باشووری عێراق دروستکراوە، دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا .
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ساڵی 2022 ە وە ژێرخانی ئەو پڕۆژەیە دانراوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چوار ساڵدا تەواو بێت، پلان هەیە نزیکەی هەزار و 200 کیلۆمەتر ڕێگای دوولایەنە و هێڵی ئاسن دروست بکرێت کە لە بەندەری فاوی بەسڕە دەگاتە وڵاتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2028، خاڵی دەستپێکی پرۆژەکە دەبێت کە دروستکردنی کۆمەڵێک ڕێگاوبان، هێڵی ئاسنین، بەندەر و شاری نوێ لەخۆدەگرێت، هەروەها ماوەی گەشتەکانی نێوان ئاسیا و ئەورووپا لە ڕێگای تورکیاوە کورت دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






