
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
ئاڤا یەکێک لە داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئاشکرا دەکات، ئەویش گەڕاندنەوەی 100 هەزاری (دەرماڵەی بارگرانی ژیان)ـە. بەڵام تەیف سامی، ڕەتیکردووەتەوە دەرماڵەکە خەرج بکات، بەمەش دەیان هەزار کەس لە 100 هەزار دیناری مانگانە بێبەش دەبن.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2022 حکومەتەکەی موستەفا کازمی بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار بۆ چوار توێژ خەرج بکات وەک دەرماڵەی بارگرانی ژیان. بڕیارەکە بەمجۆرە بوو: یەکەم بڕی 100 هەزار دینار ئەو خانەنشینانەی مووچەکەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە، دووەم ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە. سێیەم ئەوانەی لە چاودێریی کۆمەڵایەتی [سەرجەم خاوەن پێداویستە تایبەتییەکان] ناویان تۆمارکراوە، چوارەمیش لەگەڵ ئەوانەی هیچ داهاتێکیان نییە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی ئەم داواکاریەی ئاشکرا کردووە. کاتێک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاتێک شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە گفتوگۆ بوون بۆ ڕێککەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران، یەکێک لە داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان ئەوە بووە، ئەو 100 هەزار دینارەی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، داواکارییەکە ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی کراوە. لیستی مووچەش کاتێک لە هەولێر ئامادە کراوە، حیسابی ئەو 100 هەزارە کراوە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەسەر ئەم بنەمایە دانراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تەیف سامی لە وەڵامی شاندی کوردستان گوتویەتی کە داواکارییەکە لە لیستەکە دەربهێنن، چونکە ئەمە تەنیا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و هیچ یاسایەکی پەرلەمانی لە پشت نییە. تەیف سامی ئەوەشی بە شاندی کوردستان ڕاگەیاندووە، "ناتوانم ئەو پارەیە خەرج بکەم، بۆیە نەتوانراوە داواکارییە جێبەجێ بکرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەم داواکارییەی شاندی هەرێمی کوردستان هیوایەک بوو بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کە لە کوردستان زۆرترین مووچەیان 150 هەزار دینارە و لە عێراقیش کەمترین مووچەیان 250 هەزار دینارە، بەم دەرماڵەیە کە 100 هەزارە بۆیان خستوونەتە سەر و بووەتە 250 هەزار، بەڵام ئەمساڵ لە کوردستان مووچەیان هەر وەکو خۆیان دەبێت و زیاد ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە لیستی بودجەی وەبەرهێنان ناوی هەرێمی کوردستان دەسڕێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی نەوت ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ئاستەنگ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دروست دەکەن