
خانەنشینێک دوای وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە گوژمەیەکی تایبەتی پارە مانگانە بنێرێت بۆ مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن.
وێنە گەورەکە: دوای 15 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام و پێنج ڕۆژ مانەوە لە بەغدا و چەندین کۆبوونەوە، شاندی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی ساڵی 2025ـی خەڵکی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند؛ یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە ناردنی گوژمەیەک پارەیە بۆ ئەو خانەنشینانەی کە بە هۆی خانەنشینی یەکگرتوو خانەنشین دەکرێن.
بۆچی گرنگە: هەر فەرمانبەرێك كە بڕیاری خانەنشینی دەدرێت و دەست بە مامەڵەی خانەنشینبوونی دەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت، ماوەی زیاتر لە سێ مانگ یان زیاتری پێویستە تاوەكو مامەڵەكەی تەواو دەبێت، دواتر مووچەی خانەنشینی بۆ دەبەسترێت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر ئەو بابەتە ڕێككەوتوون و مانگانە بەغدا گوژمەیەک پارە بۆ ئەو خانەنشینانە دەنێرێت.
چارەسەرەکان: لەمەودوا عێراق بڕی 10 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت بۆ ئەوەی مووچەی ئەو جۆرە مووچەخۆرانەی پێبدات کە خانەنشین دەبن.
ئەوەی پێیستە بیزانیت: ئەمساڵ هەر مووچەخۆرێک كە دەست بە مامەڵەی خانەنشینبوون دەكات، مووچەكەی ڕادەگیرێت و ڕاستەوخۆ مووچەی خانەنشینی وەردەگرێت کە بەغدا ڕەوانەی دەکات، تاوەكو مامەڵەی تەواو دەبێت، هەر كەم و زیادێكیش لە مووچەكەی هەبێت دوای تەواوبوونی مامەڵەكەی بۆی ڕێك دەخرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





