گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی هەمیشەییەكان خانەنشین دەكرێن. لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە سەبارەت بە شێوازی خانەنشینكردنەکە دەدات.
وێنە گەورەكە: هەر فەرمانبەرێكی هەمیشەیی مانگانە بڕێك پارە لە مووچەكەی دەگێڕدرێتەوە و دەخرێتە بانكەوە بۆ ئەوەی كاتێك خانەنشین بوو، وەكو پاداشت پێی بدرێتەوە، بەپێی ئەو یاسایەی لە عێراق جێبەجێ دەكرێت، دەبێت لەمەودوا ئەو بڕە پارەیە لە فەرمانبەرانی گرێبەستیش بگێڕدرێتەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی هەمیشەییان ئەوانیش خانەنشین ببن.
لێدوانی فەرمی: مەریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرە هەمیشەییەكان خانەنشین بكرێن، چونكە بەپێی ئەو یاسایەی كە لە عێراق پەیڕەو دەكرێت ئەوانیش خانەنشین دەكرێن و مووچەی خانەنشینییان پێدەدرێت، هەوڵەكەش ئەوەیە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026 شوێنیان بۆ بكرێتەوە.
- مەرجەكانی خانەنشینبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەییە، بەڵام پێویستە چەند ساڵ خزمەتیان هەیە، لێبڕینی خانەنشینی هەموو ساڵەكان لە مووچەكانیان بگێڕدرێتەوە.
- پێویستە لەمەودوا وەزارەتەكان ساڵانە هاوشێوەی فەرمانبەرە هەمیشەییەكانیان، بڕە پارەی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرە گرێبەستەكانیش هەڵبگرن.
چارەسەرەكان: فەرمانبەرانی گرێبەست تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی مانگانەیان لێنەگێڕدراوەتەوە و هیچ بڕە پارەیەكی كۆكراوەیان بۆ پاداشت لە بانكەكان نییە و لە یاسای بودجەشدا پارەیان بۆ مووچەی خانەنشینی بۆ دابین نەكراوە، چارەسەر ئەوەیە كە ئەگەر فەرمانبەرێك مەرجەكانی تێدابێت و بیەوێت خانەنشین بێت، دەبێت كۆی ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە هەر مانگێك بۆ خانەنشینی لێی بگێڕدرێتەوە، بە یەك جار لێی وەربگیرێت، هاوكات لەنێو پڕۆژە یاسای بودجەش پارە بۆ مووچەی خانەنشینیی فەرمانبەرانی گرێبەست تەرخان بكرێـت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە