
وێنەی بۆڕییەکی گواستنەوەی گاز - ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بڕیارەکەی ترەمپ، وەزارەتی کارەبای عێراق پێداگری دەکات لەوەی غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات، وەزیرەکەشی دەڵێت "ئێران بەڵێنی داوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین بڕێکی زیاتر غاز بۆ عێراق دابین بکات".
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ڕۆژی چوارشەممە 05-02-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوە یاخود دەستکاریکردنی ئەو لێخۆشبوونەی کە به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە.
لێدوانی فەرمی: زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند:
- وەزارەتەکەی هێشتا ئومێدی بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی غازە لە ئێرانەوە.
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین، تاران بەڵێنی داوە بەدابینکردنی بڕێکی زیاتری غاز بۆ عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: کامیل عوگەیلی، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لەپەرلەمانی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- تاوەکو ئێستا عێراق بەفەرمی ئاگادارنەکراوەتەوە لە بڕیارەکەی ترەمپ و هیچ پلانێکیشی لەئەمریکاوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە ڕاگرتن یان دەستکاریکردنی ئەو لێخۆشبوونەی کە پێی دراوە سەبارەت بە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە.
- ئەگەر ئەم فەرمانە جێبەجێ بکرێت، ئەوا دەبێت عێراق پەلە بکات لە هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستان و قەتەرەوە.
ئەمەش بزانە: عێراق چه ندین ساڵه پشت به هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران دەبەستێت، بە تایبەتیش لە وەرزی هاوین، ئەمەش دوای ئەو لێخۆشبوونەی لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





