
وێنەیەکی پارێزگای واست
ئاڤا نیوز
پارێزگاری واست، ڕاگرتنی هەندێک لە پرۆژەکان و تەواونەکردنی پلانی ئاوەدانکردنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە ماونەتەوە لە سەرجەم قەزا و ناحیە و گوندەکانی پارێزگاکە بۆ نەبوونی نەختینە لە وەزارەتی دارایی دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، پێویستیان بە 600 ملیار دینار هەیە تاوەکو چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری ڕابگەیێنن.
وێنە گەورەکە: زۆربەی پارێزگاکانی باشووری عێراق بەدەست قەیرانی نەختینەوە دەناڵێنن و لە خشتەکانی بودجە سێ ساڵییەکە بڕێکی کەمیان بۆ تەرخان نەکراوە و تاوەکو ئێستاش ئەو بڕەیان بە تەواوەتی بەهۆی نەبوونی نەختیینەوە بەدەست نەگەیشتووە. ئەمەش هۆکار بووە لە تەوانەکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەو پارێزگایانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست لە ڕاگەیێنراوێکدا کە ئاراستەی خەڵکی پارێزگاکەی ڕوونکردنەوە لەسەر تەواونەبوونی پرۆژەکان دەخاتەڕوو و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات:
- نەبوونی نەختینەیی دارایی لە وەزارەتی داراییەوە لە ئەنجامی قەیرانی نەختینەیی و بەردەستبوونیەتی، هێشتا نزیکەی 50%ی تەرخانکراوەکانی پارێزگاکە بۆ ساڵانی 2023-2024 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەدراوە.
- بەهۆی تەرخاننەکردنی بودجە، بۆ ساڵی 2024 هیچ پڕۆژەیەکی نوێمان نەخستە پلان، ئەو چەند پڕۆژەیەشی کە ماون هی پلانی 2023 بووە گواستراوەتەوە 2024.
- بەهۆی دۆخی دارایی وڵاتەوە، لەو باوەڕەدا نین بۆ ئەمساڵیش لە خشتەی بودجەی 2025، هیچ پرۆژەیەکی نوێ بۆ پارێزگاکەمان هەبێت.
- پارێزگاکەمان بۆ تەواوکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ژێرخان لەسەنتەری شار و سەرجەم قەزا و ناحیەکان، پێویستی بە 600 ملیار دینار هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






