
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ خانەنشینێکی هەرێی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، تایبەت بە خانەنشینان ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا، لەگەڵ هاوتاکانیان گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە دەکەن کە چارەسەر نەکراون، لەنێویشیاندا کەمبوونەوەی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی پلەدار.
وێنە گەورەکە: لە پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق، چەند گرفتێک لە مووچەی بەشێک لە خانەنشینان بەتایبەت خانەنشینانی سەربازی دروستبووە و پێویستی بە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاترە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەکەیەکی باڵا، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی كوردستان سەرۆکایەتیی شاندێکە دەکات بۆ بەغدا، بەو ئامانجەی ئەو گرفتانەی ماون لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق چارەسەربکرێن بۆ ئەوەی بۆ مووچەی مانگی دوو هەموویان یان بەشێکیان چارەسەرکرابن.
لەلایەکی دیکەوە: تیمێکی دیکەی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان، ئەم تیمەیان لەبارەی میلاک (بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ) گفتوگۆ دەکەن، قسەش لەسەر پڕکردنەوەی شوێنی ئەو سێ تەمەنە دەکرێت کە پێکەوە خانەنشینکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






