
لۆگۆی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر و بەغدا سێ کۆبوونەوە لەبارەی مووچە و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و بابەتەکانی پەیوەست بە میلاکات و فەرمانبەران دەکرێن.
وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا بەردەوامن لە دانووستان بۆ چارەسەری گرفتە تەکنیکییەکانی نێوانیان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ پرسی بودجە و مووچەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، ئەم هەفتەیش شاندێکی دیکەی هەولێر سەردانی بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:-
کۆبوونەوەی یەکەم: لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابینکردن و یەکلاکردنەوەی کەیسی مووچەی چەند توێژێکی مووچەخۆران کۆبوونەوەیەک دەکرێت، لەوانە کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدان، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانبەرانی گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی واتا 60 ساڵ، بەڵام بەهۆکاری جیاواز و لەبەر پێویستی جارێ خانەنشین نەکراون. ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق تەواوی تەرخانی داراییان بۆ نەکات، یان ئەگەر مووچەی خانەنشینیان بۆ ببەسترێت و ئەو زیادە مووچەیەی پێویستە وەکو فەرمانبەر وەری بگرن چۆن دابین بکرێت لە داهاتی ناوخۆی کوردستان.
کۆبوونەوەی دووەم: تیمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نەهرەوان گەنجۆ، بەڕێوەبەری میلاک سێ ڕۆژە لە بەغدایە، لەبارەی چەند تەوەرێک لەگەڵ هاوتاکانیان کۆبوونەوەیان کردووە، بۆنموونە هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی و دانانی ژمارەی وەزیفی بۆ مووچەخۆران، ، چەند پرسێکیش ماون و پێویستە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت، لەوانەبەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ و چەند بابەتێکی دیکە. کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەواوکاری کۆبوونەوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو دەبێت.
کۆبوونەوەی سێیەم: کۆبوونەوەی تیمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی کوردستانە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی تەواوکردنی ڕێککارەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ دووشەممە هەردوولا لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی ڕێککەوتن کە زیاتر لە 175 هەزار کەس دەگرێتەوە، بەڵام بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، پێویستە ڕێککارەکان تەواو بکرێن و دواتر ڕاسپاردەکانی کۆتایی ئامادە بکرێن بۆ دەنگدان و پەسەند کردن.
زانیاریی تایبەت: چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە خانەنشینان ماون پێویستە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، بۆ هەمان مەبەست ئاڤا زانیویەتی ماهیر حوسێن، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق بەڵێنی داوە بەمزووانە سەردانی هەولێر بکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئەمریکا و ئیسرائیل دیپلۆماسییەتیان هەڵوەشاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات