پارێزگاری خانەنشینبووی هەڵەبجە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی
- بزنس
- 12 شوبات
مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی، کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک فەرمانبەر لە پارێزگای شارەکە دروست بوو، بەمەبەستی واژۆ کردن لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگا، ئەمڕۆ پارێزگاری هەڵەبجە گەڕاوەتەوە سەر ئەرکەکەی.
وێنە گەورەکە: مانگێکە پارێزگای هەڵەبجە لە بۆشایی یاساییدایە بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگرەکەی کاروباری هاووڵاتیان ڕاگیراوە، ماوەی سێ ڕۆژە مووچەی مانگی یەکی وەزارەتی ناوخۆ دابەشکراوە، بەڵام لەبەر نەبوونی واژۆی پارێزگار کارمەندانی پارێزگا مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری خانەنشینبووی هەڵەبجە گەڕاوەتەوە سەر ئەرکەکەی بۆ واژۆکردن لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ناو پارێزگا کە ژمارەیان 70 کەسە، دواتر ئەرکەکەی جێدەهێڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیاریکردنی شوێنگرەوەیەک بۆ شوێنی ئازاد تۆیق، لەڕێگەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، کە تێیدا کە واژۆ لەسەر کەسێک دەکرێت بۆ ئەوەی ئەرکەکەی ڕابپەڕێنێت، یان دانانی پارێزگاری نوێ کە پۆستەکە پشکی یەکێتییە و تاوەکو ئێستا لەسەر دیاریکردنی کەسێک یەکلایی نەبوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






