
دیمەنی شاری دهۆک. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی دھۆک بە پلان کار لەسەر زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە سنوورەکەی دەکات، ئێستا شەش پڕۆژەی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
وێنە گەورەکە: ڕێژەی سەوزایی سنووری پارێزگای دهۆک 12% ـیە و کار لەسەر ئەوە دەکرێت ڕێژەکە بۆ سەرووی 17% بەرز بکرێتەوە، لە ساڵی ڕابردوو 10 پڕۆژەی زیادکردنی سەوزایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک خراونەتە بواری جێبەجێکردن، هاوکات ڕێژەی سەوزایی دارستانە خۆڕسکەکانی دەورووبەر سەرووی 50% ـیە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر ئەتروشی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی دھۆک بە ئاڤای گوت، "چوار پڕۆژەی زیادکردنی سەوزایی تەواوبوون و شەشی دیکە لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کە دروستکردنی پاڕك و پڕۆژەی سەوزایی نێوان شەقامەکان، لە سنووری قەزا و ناحییەکانی دهۆک جێبەجێ دەکرێت."
ئەمەش بزانە: 168 پاڕک لە سنووری دهۆک هەن، 883 هەزار و 723 مەتر چوارگۆشە ڕووبەری سەوزایی پێکدەهێنن، هاوکات ڕووبەری سەوزایی لەنێوان شەقامەکان 199 هەزار و 23 مەتر چوارگۆشەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






