وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی بۆ هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران دەستپێکردووە
- بزنس
- 14 شوبات

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی بۆ هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان دەکات لەماوەی هەفتەیەکدا ڕێکارەکان تەواوبکەن و بینێرن.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق داوایکردبوو بۆ لیستی مووچەی مانگی دوو، هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران تەواوبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی کارکردنی زۆری دەوێت بۆ مووچەی ئەم مانگە تەواو نابێت و لە مانگی سێ داواکارییەکە جێبەجێ دەکرێت و ناونیشانی وەزیفی هەموو مووچەخۆران هاوتا دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی میزان موراجەعەی مانگی یەکی ئەمساڵە، کارەکانیشی لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەم هەفتەیە دەنێردرێت بۆ بەغدا، ئەمەیان مەرجێکی بەغدایە و بۆ ناردنی مووچەی هەر مانگێک دەبێت میزان موراجەعەی مانگی پێشخۆی بنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی دوو، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشێکی زۆر لە وەزارەت و دەستەکان، لیستی مووچەی مانگی دوویان ئامادەکردوە، لیستەکە بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و ئەوانی دیکەش لە چەند ڕۆژی داهاتوو تەواودەبێت و هەمووی پێکەوە دەنێردرێت بۆ بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





