وەزیری تەندروستیی: ساڵی ڕابردوو 239 ملیار دینار لە کڕینی دەرمان بۆ خەڵک گەڕێنراوەتەوە
- تەندروستی
- 17 شوبات

دیمەنی دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاوردەكردنی دەرمانی بێ كوالێتی و ماوەبەسەرچوو، تا ڕاددەیەكی زۆر كۆنتڕۆڵ کراوە و تەنیا لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 500 مامەڵەی هاوردەكردنی دەرمانیان ڕەتكردووەتەوە كە لەگەڵ مەرج و ڕێنماییەكانی وەزارەت نەگونجاون و بەم هۆیەوە ڕێگری لە داخیلبوونی هەزاران تۆن دەرمانی بێ كوالێتی كراوە."
چیرۆکی سەرەکی: دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ساڵانەی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی دهۆك، ژمارەیەك داتا و ئاماری نوێی لەبارەی بنبڕكردنی دەرمانی قاچاغ و بێ كوالێتی بۆ نێو هەرێمی كوردستان خستەڕوو.
لێدوانی فەرمی: وەزیری تەندروستیی ڕایگەیاند:
- لەماوەی ساڵی 2024دا، زیاتر لە پانزە هەزار و 230 مامەڵەی هاوردەكردنی دەرمان تۆماركراون، كە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بە سیستمی دیجیتاڵی داواكراوە، لەو ژمارەیەش 521 مامەڵە ڕەتكراونەتەوە بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی پێویست یاخود دەرنەچوونی دەرمانەكان لە پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵ، ئەو ڕێكارەش ڕێگر بووە لە داخڵبوونی هەزاران تۆن دەرمانی بێ كوالێتی.
- تەنیا لە ساڵی ڕابردوو نزیكەی 129 هەزار ژمارەی تۆماركردن لە دەرمانە جۆراوجۆرەكان دراوە، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت، سەرووی یەك ملیار شریت و پارچە دەرمان بە فەرمی تۆماركراوە و نرخی لەسەر دیاریكراوە.
- داشكانی ڕێژەی 20% بۆ سەرجەم دەرمان و كەرەستە پزیشكییەكان كراوە، بەهۆیەوە نزیكەی 239 ملیار دینار بۆ هاووڵاتیان گەڕاوەتەوە.
- لیژنەكانی پشكنینی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، 950 شوێنیان بەسەركردووەتەوە كە شوێنی فرۆشتن و كۆگاكردنی دەرمان و پێداویستی دیكەی پزیشكین، 150 شوێن داخراون بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەكان، لەو ژمارەیەش خاوەنی 20 شوێن دراونەتە دادگا و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران