
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی
ئاڤا نیوز
دەیان بەرپرس و هەزاران هاووڵاتی عێراقی بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوەڕەسمی ملیۆنی بەخاکسپاردنی ئەمینداریی پێشووی حیزبوڵڵا ڕوو لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا لە بەیرووت و هاشم سەفیەدینی شوێنگرەوەی لە باشووری لوبنان بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش یەکشەممەی داهاتوو ڕێوڕەسمێکی ملیۆنیی ڕێکدەخرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنان. گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی و هاوکات هێڵی ئاسمانی شەرقولئەوسەتی لوبنان، بەتەواوی پڕن.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە ئەوەی ڕاگەیاندووە، "هەموو کورسییەکانی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بەغداوە بۆ بەیروت گیراون"، هاوکات سەرچاوەیەک لە هێڵی ئاسمانی شەرقولئەوسەتی لوبنان ڕایگەیاندووە، گەشتەکانی نێوان بەغدا و بەیروت لە هەینییەوە دەستپێدەکات تا ڕۆژی سێشەممە.
- بەرپرسێکی عێراقیش بە ئاژانسەکەی ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمانتاران و بەرپرسانی عێراقی بە تایبەت بەشداری پرسەکەی نەسروڵڵا بکەن، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت نوێنەری گرووپە چەکدارییە عێراقییەکانیش بەشداری ڕێوڕەسمەکە بکەن. بڕیاریشە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمەکە فڕۆکەخانەی بەیروت دابخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 27ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووتر و 3ی تشرینی دووەمیی هەمان ساڵیش هاشم سەفیەدینی، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان، لە ئەنجامی بۆردوومانی چڕی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری بەیرووتی پایتەخت کوژران و لەو کاتەوە تا ئێستا لە شوێنێکی نهێنیی و بەشێوەیەکی کاتی بەخاکسپێردراون، بڕیاریشە 23ی ئەم مانگە هەردووکیان لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا بە خاک بسپێردرێن.
لەلایەکی دیکە: حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، 79 وڵات بەشداری یادەکە دەکەن، چ لەسەر ئاستی فەرمی و حکومی بێت یان لە ڕێگەی جەماوەرییەوە.
ئەمەش بزانە: لە سبەی 20ی شوباتەوە، هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ لوبنان دوو هێندە دەکات بۆ دوو گەشت لە ڕۆژێکدا، ئەمەش پێش پرسەی نەسروڵڵا لە 23ی شوباتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






