
دیمەنی گۆشەیەک لە سەنتەری شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی پێنجشەممە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سەردانی سلێمانی بکات و ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ڕۆژی 20-2-2025، بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق لە سیتی سەنتەر شاری سلێمانی، ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی دەکرێتەوە.
- کردنەوەی ناوەندەکە یەکەمە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە زەمینەسازی دەکات بۆ کردنەوەی هەر لقێکی دیکەی بانک لە پارێزگای سلێمانی.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە کردنەوەی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین، پارێزگاری سلێمانی، دەڵێت: ئاگاداری ئەوەنین کە لقی ئەو بانکانە سبەی لە پارێزگای سلێمانی بکرێنەوە، بەڵام لە ڕێگەی ئەم ناوەندە هەر بانکێک کە بە پێی ئەو مەرجانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دانراوە، مافی ئەوەی هەیە لقی بکاتەوە، وەکو سەنتەرێکی نێودەوڵەتیی دەبێت هاوشێوەی ئەوەی لە دوبەی لە وڵاتی دیکە هەیە، کە دەتوانێت ناوەندە دارایی و بازرگانییەکان کۆبکاتەوە لە بابەتی بۆرسە و بانک و وەبەرهێنان و بانکە ئەهلی و حکومییەکان، دەکەوێتە سەر بڕیارەکانی خۆیان و ئەو ڕێکارانەی بۆ کردنەوەی لقی بانکی دەگیرێتەبەر، دەتوانێت ڕێگە بدات بە کردنەوەی لقی بانکەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






