
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
لە میانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندیی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکان بۆ کردنەوەی لقێکی فەرمی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ پێنجشەممە 20-2-2025، لە رێوڕەسمێکدا ناوەندیی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی کرایەوە، ناوەندەکە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بانکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو، کۆمپانیای تایبەت بە فرۆشتنی پشک، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئابووری، سەنتەرێکی ڕاهێنان و سەنتەری زیرەکی دەستکرد.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند:
- كردنەوەی ئەم ناوەندە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێکخستنی کاروباری بانکەکان و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و وەبەرهێنەران، لەئەنجامدا سوودێکی باش دەگەیێنێت بە ئابووری عێراق.
- پارێزگای سلێمانی، یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە زۆرترین بانک و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و دامەزراوەی دارایی تێدایە، بۆیە بوونی بانکی ناوەندی گرنگە بۆ ڕێکخستنی کارەکانی ئەو بانک و سەنتەرانە.
- بۆ کردنەوەی لقێکی فەرمی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان، توانیومانە بەشێک لە کێشە و ئالنگارییەکانی بەردەم ئەم بابەتە چارەسەر بکەین، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەش بەردەوامین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





