
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، لەماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان بودجەی نەبووە، بەڵام بڕیارە ساڵی ئایندە بودجەی تایبەت بە خۆی هەبێت.
وێنە گەورەكە: لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵی كۆنفرانسی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكان كە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان تیشكی خستە سەر چەند پرسێكی گرنگی هەنووكەیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2013ـەوە بودجەمان نەبووە، یەکێک لەو خاڵەی لەسەری کۆکین ئەوەیە دەبێت هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2026 بودجەی خۆی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: تاڵەبانی ئەوەشی باسكرد، هەرێمی كوردستان و بەغدا ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و ئەو کێشانەشی لەبەردەم نەناردنی شایستە داراییەکان هەبوون، نەماون، بەو پێیەی حکومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵیداوە هیچ بیانووێكی بەغدا بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران نەهێڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوباد تاڵەبانی لە بارەی دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025 دەڵێت: ئینشاڵڵا کێشە دروست نابێت. لەبارەی تەوتینی مووچەش وتی، بەردەوامین لەسەر پرۆسەکە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.
باکگراوند: لە ساڵی 2014ـەوە بە هۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، نەتوانراوە بودجە ئامادە بکرێت و ببرێتە پەرلەمانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






