
ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە تەواوی پابەندیی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەسن بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت و پاراستنی نرخی وزە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان کە لە قۆناغی یەکەمدا کە بڕەکەی 185 هەزار بەرمیل دەبێت، ئەمڕۆ نرخی نەوتی لە جیهاندا چەند سەنتێک دابەزاند، ئێستا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا:
- بە تەواوی پابەندین بە ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت و ڕێکاری پێویستیش گیراوەتەبەر بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیادکردنی هەناردەیەی لە ماوەی ڕابردوودا عێراق هەیبووە.
-مانگی یەکی ئەمساڵ عێراق ڕۆژانە 3.999 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و ئەوەش ئاماژەی پەباندبوونمانە بە ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس
-وەزارەتی نەوت پابەندی ڕێککەوتنەکانە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزوومەندانەی نەوت و قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرهەمهێنان، ئەویش بە ئامانجی پاراستنی نرخی وزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






