
وێنەی دۆلار بە دەستی کەسێکەوە لەگەڵ ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی قاچاخچێتی و سپیکردنەوەی پارەوە، عێراق ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.
وێنە گەورەکە: عێراق ساڵانێکە بەدەست گەندەڵی و قاچاخچێتی و سپیکردنەوەی پارەوە گرفتار بووە و بووەتە کۆسپ لەبەردەم بووژانەوەی ئابووری و گەشەکردنی وڵات لە سەرجەم سێکتەرەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی پسپۆڕانی بوواری ئابووری، لە ئەنجامی سپیکردنەوەی پارە یان بەقاچاخ هێنانی کەلوپەل و شتومەک و خۆراک بەشێوەیەکی نایاسایی، عێراق ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک و خۆراک، بانکی ناوەندیی عێراقی ڕۆژانە نزیکەی 250 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، لەو بڕەش نزیکەی 230 ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 20 ملیۆن دۆلاری دیکەش بە شێوەی نەختینەیە، بەمەش ساڵانە بانکی ناوەندی لەنێوان 70 بۆ 75 ملیار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی کەمترین ڕێژەی باج کە دەکاتە 10% لە داهاتی فەرمی گومرگی، دەبوایە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار ساڵانە بگەڕێنرایەتەوە خەزێنەی دەوڵەت، بەڵام ئێستا لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار تێناپەڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





