
ژمارەیەک پاڵاوگە لە سنووری هەولێر. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەو لیستە بێت دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لە مانگی ڕابردوودا فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئاگاداری داوەتە 103 کارگە و پاڵاوگە.
وێنە گەورەکە: بە هۆی پیسبوونی ژینگەی هەولێر بە دوکەڵ، ڕێکاری نوێ گیراونەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو دوکەڵە، چەندین پاڵاوگە داخراون و هۆشداری دراوەتە دەیانی تر.
زانیاری بەدەستهاتوو: لەماوەی مانگی دوودا فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئاگاداری داوەتە 103 کارگەی قیری شل و پاڵاوگەی هەولێر. ماوەی 10 ڕۆژیان بۆ دانراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر.
ئاگادارکردنەوەکەی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دوو خاڵە ئەمانەن:
٠ بە هیچ شێوەیەک نابێت بەبێ بەکارهێنانی فلتەر بە سیستمی ئاگر کار بکەن.
٠ نابێت بە هیچ شێوەیەک ئاوەڕۆ و پاشەڕۆی ئەو پاڵاوگە و کارگانە بچێتەوە دەرەوە، بەڵکو دەبێت لە شوێنی خۆی چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، بە هۆی ئەوەی شوێنەکان لەیەک دوورن و لیژنەکانیش ژمارەیان کەمە، هەفتەی یەک ڕۆژ لیژنەکان دەردەچن و حەوت بۆ هەشت شوێن بەسەردەکەنەوە. کارگە هەیە مۆڵەتی لە حکومەتی عێراق وەرگرتووە. بەڵام ئێمە ئاگاداری بەوانیش دەدەین، ئەو دوو خاڵە چارەسەر نەکەن دادەخرێن.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-01-12، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگەکانی ژینگەی هەولێر و دهۆک کرد. چەند بڕیارێک دران، یەکێک لەبڕیارەکان ئەوەبوو، هەر کارگە و پاڵاوگەیەک لە دەرەوەی ڕێنماییەکان کار بکات ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






