
دوو ڕاوچی ماسی. وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ساڵانە وادەی قەدەغەی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت، بەهۆی دانانی گەرا و زاوزێی ماسی.
چیرۆکی سەرەکی: قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان، بە ماوەی دانانی گەرای ماسی و ماوەی زیادبوونی سامانی زیندەوەرەکە هەژمار دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە نزیکەی سێ مانگ ڕاوەماسی قەدەغە دەکات، تاوەکو پارێزگاری بکات لە مانەوە و زیادبوونی ماسی لە ڕووبارەکان.
لێدوانی فەرمی: بێستوون نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، وادەی قەدەغەی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان، لە دووشەممەی داهاتوو 2025-03-10، دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە، هاوکات بڕیارەکە تا 2025-06-20، بەردەوام دەبێت، هەموو جۆرەکانی ڕاوکردن، وەک؛ کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، ماددە تەقەمەنییەکان، تۆڕی کون و ورد کە ببێتە هۆی لەناوبردنی زیندەوەرانی بە کۆمەڵی ئاوی قەدەغەیە و بکەرانی پێبژاردنیان بۆ دەکرێت، یان زیندانی دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بێستوون نەجمەددین، دەڵێت، ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ 500 هەزار تا 750 هەزار پەنجە ماسی دەکاتە ناو ڕووبارەکان، بۆ ئەوەی بەردەوام ماسی زیاد بێت و لەناو نەچێت، لە ماوەی ڕابردوو چەندین کەس دەستگیرکراون و سزا دراون، بەهۆی ئەوەی پابەند نەبوونە بە ڕێنماییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






