
بەندەری جەیهانی تورکیا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا ئاگاداریی کردوونەتەوە کە بەندەری جەیهان و بۆری نەوتی عێراق و تورکیا، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەن.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە مانگی ڕابردووەوە هەولێر و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتوون، بەڵام کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنەری نەوتیش لە کوردستان چەند مەرجێکیان هەیە و داوای پارەی پێشوەخت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکەن، بەو هۆیەشەوە تائێستا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: باسم محەمەد خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاند:
٠ تورکیا بە فەرمی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە بەندەری جەیهان ئامادەیە بۆ پێشوازیی لە کەشتییە نەوتییەکان، پرۆسەی پشکنینی بۆری نەوتی عێراق و تورکیاش بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو بووە.
٠ هەموو ئەرکەکانی سەرشانمان جێبەجێکردووە، چاوەڕێی ڕەزامەندی هەرێمی کوردستانین بۆ دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە تێکڕای ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل، دواتریش بڕی هەناردە بۆ ئەو ئاستەی لە یاسای بودجەدا هاتووە بەرزدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






