
دیمەنێکی ناوچە بیابانییەکەی نێوان هەردوو شاری ناسڕیە و سەماوە. وێنە - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە دیمەنێکی ناوازەدا، بۆ یەکەمجار بیابانەکانی نێوان شاری ناسڕیە و سەماوە گۆڕاون بۆ گۆڕەپانی تەرزە و سپی پۆش بووە، شارەزایەکی ژینگەش دەڵێت، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی ناوچەکە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە، بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، بابل، ئەنبار، دیوانیە، زیقار، سەماوە و بەسرە بەردەوامە، کە زۆربەیان بەهۆی خراپی کەشوهەواوە پشووی فەرمییان لە دامودەزگا و ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەهۆی زۆربارینی تەرزەوە، ناوچە بیابانییەکەی نێوان هەردوو شاری ناسڕیە و سەماوە سپی پۆش بووە و گردەکانی بیابانەکە بوونەتە "تۆپەڵەی سپی".
لێدوانی فەرمی: ڕەعد ئەسەدی، چالاکوانی بواری ژینگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم بارانە بەستەڵەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی ناوچەکە هەیە، بارینی تەرزە یارمەتیدەرە بۆ تووندکردنی خاک، ئەمەش ئەگەری گەشەکردنی ڕووەکی سروشتی بەرز دەکاتەوە.
وتیشی، ئەم دیاردەیە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی، کە توانای ناوچەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیابانبوون زیاد دەکات و ژینگەکە باشتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






