ئاڤا نیوز
بەشێک لەو فەرمانبەرە ئافرەتانەی منداڵیان هەیە داوای خانەنشینبوونیان دەکەن. لەمبارەیەوە ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی ئەو فەرمانبەرە ئافرەتانەی کە منداڵیان هەیە یاخود لەگەڵ هاوژینەکانیان جیابوونەتەوە یان هاوژینەکانیان لە ژیاندا نەماون، یان بە هەر هۆکارێک بێت داوای کە خانەنشینی دەکەن، ئەو فەرمانبەرانە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە و لەوبارەیەوە پرسیاری زۆریان سەبارەت بە ڕێکارەکانی خانەنشینبوونیان هەیە.
لیدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا دەڵێت: هەر فەرمانبەرێکی ئافرەت جا هاوسەری هەبێت یان جیابووبێتەوە یانیش هاوسەرەکەی لە ژیاندا نەمابێت، دەتوانێت خۆی خانەنشین بکات، ئەوانیش سێ مەرجیان هەیە بۆ خانەنشینبوونیان کە جیاوازن لەگەڵ فەرمانبەرانی ئاسایی، مەرجەکان ئەمانەن:
یەکەم: دەبێت ئەو ئافرەتە سێ منداڵی هەبێت و تەمەنی هیچ یەک لە منداڵەکانی لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت.
دووەم: ئەو فەرمانبەرە نابێت خزمەتی فەرمانبەری لە 15 ساڵ کەمتر بێت.
سێیەم: ئەو فەرمانبەرە ئافرەتەی داوای خانەنشینی دەکات پێویستە خۆی تەرخان بکات بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی. بۆ نموونە ئەگەر فەرمانبەرێک لەگەڵ هاوژینەکەی جیابووبێتەوە و خاوەنی سێ منداڵە و هەرسێکیان تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە، دوای ئەوەی خۆی خانەنشین کرد نابێت منداڵەکانی فەرامۆش بکات و بچێتە کۆمپانیایەکی دیکە کار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






