
کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی دوێنێی عومان
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی دوێنێی عومان بریاری گرنگ لەبارەی دۆخی سووریا و هەماهەنگی وڵاتان بۆ رووبەروبوونەوەی تیرۆر کراوە لە ناوچەکە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوێنێ یەکشەممە، کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە نێوان ئوردن، عێراق، سوریا، لوبنان و تورکیا لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو. دوای کۆبوونەوەکە وەزیرانی دەرەوەی هەر پێنج وڵات راگەیەندراوێکییان بڵاوکردەوە و داوای پێهێنانی ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی تایبەت دەکەن بۆ رووبەروبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و راگەیەندراوەکە چەند بڕیارێکی دیکە لەخۆ دەگرێت.
ئەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکە باسکران:
• دروستکردنی ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ رووبەربوونەوە و نەهێشتنی مەترسییەکانی تیرۆرستانی داعش.
• هاوکاری لە شەڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک.
• پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان.
• زیادکردنی هاوکاری بۆ بنیاتنانەوەی سووریا.
• پێشهاتەکانی سووریا و چالێنجەکانی ناوچەکە.
• کۆبوونەوەیەکی دیکە لە تورکیا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە پشتیوانی لە هەوڵەکانی گەلی سووریا بکرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی زێدی خۆیان لەسەر بناغەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵات مسۆگەر بکات و ماف و ئاسایشی خۆیان بپارێزن. لەگەڵ ئەوەشدا، داوایان کرد ئیسرائیل هێرشه کانی بۆ سەر سووریا ڕابگرێت و پابه ند بێت به ڕێککه وتنی جیاکردنه وەی هێزه کان که له ساڵی 1974 له نێوان سوریا و ئیسرائیل واژوو کراوه .
ئەمەش بزانە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە پەکەکە نوێنەرایەتی گەلی کورد ناکات. ئەوەتا لە تورکیا خاوەنی یەک مەتریش نین، بەڵام لە سووریا سێیەکی خاکی ئەو وڵاتەی لەژێر دەستدایە، لە کوردستانی عێراق 700 گوندی لەژێر دەست دایە و شنگالیشی کۆنترۆڵ کردووە. ئەمە تەنها کێشەی تورکیا نیە، بگرە، کێشەی عێراق و سووریا و ئێرانیشە، کێشەیەکی ناوچەییە، ئێمە لای خۆمانەوە کێشەکەمان چارەسەر کردووە، لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ولاتانی دیکەش هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە بدەن هاوشێوەی چارەسەرکردنی داعش.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






