
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، یەکپارچەیی خاکی سووریا و پاراستنی یەکگرتوویی ئەو وڵاتە بۆ ئەوان زۆر گرنگە. هاوکات ڕێککەوتنی نێوان سووریا و کورد خزمەت بە ئاسایش و ئارامی سووریا دەکات.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕۆژی دووشەممە 10-3-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە ئاشکرا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند:
- گرنگییەکی زۆر بە یەکپارچەیی خاکی سووریای دراوسێمان و پاراستنی پێکهاتە یەکگرتووەکەی و بەهێزکردنی یەکێتی وڵاتەکەی دەدەین.
- جێبەجێکردنی تەواوی ئەو ڕێککەوتنەی دوێنێ ئەنجامدرا، خزمەت بە ئاسایش و ئارامی سووریا دەکات، براوەی ڕێککەوتنەکەش هەموو برا سوورییەکانمان دەبن.
- هەر هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی سووریا لە تیرۆر بەهەر هەنگاوێک، بە ئاراستەیەکی دروستی دەزانین.
- دەتوانین پیلانەکان تێک بدەین و بە زیادکردنی برایەتیمان وەک عەرەب و تورک و کورد، گرەنتی داهاتوومان بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی خۆسەری کورد کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنترۆڵیان کردووە ناوچەیەکی فراوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە، هەروەها دیارترین کێڵگە نەوتی و غازییەکانیش لەخۆدەگرێت، بەجۆرێک زۆرترین بەرهەمی سامانی سرووشتی سووریا لەو ناوچانەدا بەرهەمدەهێنرێن و بە ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەری ئەو وڵاتە ئابووری سووریا دەبوژێنێتەوە و مافی کوردیش لە حکومەتی سووریا جێگیردەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






