وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڵنگارییەکانی بەردەم کۆمپانیا نەوتییەکان تاوتوێ دەکات
- بزنس
- 13 ئازار

دیمنی کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو ئاڵنگاریانەی کە دێنە بەردەمی کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەسرە، کۆبوونەوەیەکی وەزاری ئەنجام دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-03-13، لەژێر چاودێری حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت و بەئامادەبوونی باسم محەممەد خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان. وەزارەتی نەوت کۆبوونەوەیەکی وەزاری فراوانکراوی ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم کۆمپانیا نەوتییەکان کرا کە لە پارێزگای بەسرە کاردەکەن، کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە و دڵنیابوون لە بەردەوامیی کارەکانی نەوت بە کاراییەکی بەرز.
٠ وەزیری نەوت جەختی لە گرنگی هەوڵی هاوبەشی نێوان دەزگاکانی حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان کردەوە بۆ بەدیهێنانی ڕێکخستنی کارەکان و تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگاریانەی کە ڕەنگە ڕێگر بن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان لە کەرتی نەوتدا.
٠ جەختی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ژینگەی کار و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی نەوت کردەوە، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی وەزارەت و پەرەپێدانی کەرتی نەوت بەشێوەیەکی بەردەوام.
زانیاریی زیاتر: بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت لای خۆیەوە دووپاتی کردەوە کە کۆبوونەوەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردەی گرنگی لێکەوتەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی خراونەتەڕوو بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پرۆسەکانی نەوت لە پارێزگای بەسرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و گوشارەکانی ئەمریکا بە تایبەت دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە تێیدا هانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی دا زیاتر پشت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ببەستن و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە بکەن کە ڕووبەڕووی ئەو کۆمپانیایانە دەبنەوە کە لەعێراق کار دەکەن بەهەرێمی کوردستانیشەوە بۆ کارکردن و وەبەرهێنان لەعێراقدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟