دراوی 25 هەزار دیناری عێراق
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی خێراكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران، بانكەكانی پابەند كردووە لە ڕۆژی شەممەش مووچە دابەش بكەن.
وێنە گەورەكە: بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی شوبات كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، ڕۆژە دیاریكراوەكان بۆ دابەشكردنی مووچە، ڕۆژانی هەینی و شەممەی تێدا نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەردوو بانكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی و بانكی چەمچەماڵ لە شارۆچكەی چەمچەماڵ سبەی شەممە 15-3-2025 بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن و ئەو شوێنانەی لە لیستی مووچە دیاریكراون دەتوانن لەو ڕۆژەدا مووچەكانیان وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ پێنجشەممەش ئەوانەی هەژماری منیان هەیە، زووتر لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا مووچەكانیان لەڕێگەی ئامێری 'ATM' وەرگرت، ئەوانیش فەرمانبەرانی هەرسێ وەزارەتی خوێندنی باڵا، پەروەردە و تەندروستی بوون.
هۆكارە زانراوەكان: حكومەتی هەرێمی كوردستان مەبەستیەتی لەزووترین كاتدا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو كۆتایی بێت بۆئەوەی میزان موراجەعەی ئەم مانگە ئامادە بكات و بۆ بەغدای بنێرێت، هاوكات لیستی مووچەی مانگی ئازاریش بەزوویی بنێرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان پابەند كراون لیستی مووچەكانیان لەڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن تاوەكو لە كۆتایی هەفتەكە لیستەكە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






