
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شێخ تەحنوون بن زاید ئال نهیان، جێگری فەرمانڕەوای میرنشینی ئەبوزەبی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیمارات
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە جێگری فەرمانڕەوای میرنشینی ئەبوزەبی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیمارات کرد، ئەم سەردانەش لەنێوخۆ و دەرەوەدا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمارات ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەبینێت، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی 12ـی ئازار لەلایەن ئەنوەر گەرگەش، دیپلۆماتکاری باڵای ئیمارات نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیێنرایە ئایەتوڵلا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 2025-3-18، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە شێخ تەحنوون بن زاید ئال نهیان، جێگری فەرمانڕەوای میرنشینی ئەبوزەبی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیمارات کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: شێخ تەحنوون وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی لە لاپەڕەی ئێکسی خۆی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "سڵاوی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیانم گەیاندە دۆناڵد ترەمپ، فەخامەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە ئێوارەخوانێکدا کە لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئیمارات بەڕێوەچوو".
زانیاریی زیاتر: "لە گفتوگۆکانماندا تیشک خرایە سەر داهاتووی هاوبەشی ستراتیژیی درێژخایەنی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و پەرەپێدانی دیدگای هاوبەشمان بۆ خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن".
لەلایەکی دیکە: ئەنوەر گەرگەش، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات بۆ کاروباری دیپلۆماسی لە لاپەڕەی ئێکسی خۆیدا لەبارەی سەردانەکەی شێخ تەحنوون نووسیویەتی: "سەردانەکەی شێخ تەحنوون بن زاید بۆ ئەمریکا لە چوارچێوەی پەیوەندییە ستراتیژییە ناوازە و گەشەسەندووەکان لە هەموو ئاستەکاندا دێت کە پێکەوە کاردەکەن بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی ناوچەکە و لە چوارچێوەی ڕوانگەیەکی ئایندەخواز کە هاوکاری ئابووری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا لەخۆ دەگرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا