سێکتەری بانکی تورکیا ڕووبەڕووی گەورەترین زیان لە 20 ساڵی ڕابردوودا دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 ئازار

ئازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە تورکیا
ئاڤا نیوز
خۆپیشاندان و گردبوونەوە جەماوەرییەکان و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تورکیا، مەترسی زیانی ئابووری گەورەی لەو وڵاتە دروستکردووە، وەزیری دارایی ئەو وڵاتەش دەڵێت لەرێگای چاکسازییە داراییەکان هەوڵی بەهێزکردنەوەی ئابووری وڵات دەدەین.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی تورکیا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دروست کردووە و سێکتەری بانکی تورکیای ڕووبەڕووی گەورەترین زیان لەماوەی 20 ساڵی رابردوو کردووەتەوە، مەترسی لەسەر وەبەرهێنانی بیانیش لە تورکیا دروست کردووە، پێنوێنی هەڵسەنگاندنی مەترسیی قەرزەکانیش، کە بەیەکێک لە پێوانە سەرەکییەکانی هەڵسەنگاندنی سەقامگیری ئابووری دادەنرێت بەرزبوویەوە بۆ سەرووی 300 خاڵی بنەرەتی ئەمەش بەرزترین ئاستیەتی لەماوەی یەک ساڵی رابردوو.
زانیاریی زیاتر: دوای دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئابووری تورکیا رووبەرووی ناسەقامگیری و نادڵنیاییەکی زۆر بووەتەوە. بەشێوەیەک هەریەک لە سێکتەری بانکی و بازاری پشکەکان و قازانجی کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لیرەی تورکیش بەردەوامە لە دابەزین و بەشێوەی بەرچاو بەهاکەی لەدەستداوە.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ فراوانبوونی گردبوونەوە جەماوەرییەکان ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو ئاراستەیەکی نەرێنی هەنگاو دەنێت، نادڵنیایی و مەترسییەکان بەرزدەبنەوە و داهاتووی ئابووری تورکیا دەخاتە ژێر پرسیار، محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی و خەزێنەی تورکیاش دەڵێت، بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری و سیاسەتەکانیان لە خزمەتی بەهێزکردنی ئابووری وڵات بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






