پێنج بڕیاری نوێ لە وەزارەتی داراییەوە لەسەر مووچە و دەستکاریکردنی پارەی خەڵک لە بانکەکان
- بزنس
- 22 ئازار
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەوانە دواکەوتنی مووچە بەتایبەت خانەنشینان، دەستکاریکردنی پارەی خەڵک، خەرجنەکردنی بودجەی بەکارخستن بۆ فەرمانگەکان و بەڵێندەران، دابەشکردنی پارەی دڕاو و تاک هەزاری چەند بڕیارێک دەردەکات.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بانکە بازرگانییەکان گشتاندووە و پێنج بڕیار لەخۆ دەگرێت، نووسراوەکە ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئەم مانگە دەرکراوە، کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە و تێیدا هاتووە: بەمەبەستی پاراستنی نەختینەی دابینکراو بۆ مووچە، دروست نەبوونی کێشە بۆ پێشینەی مانگانەی فەرمانگەکان و خەرجییە بەردەوامەکان دەرکراوە.
یەکەم: تەمویلی مووچەی مووچە خۆران و فەرمانبەران ڕاستەوخۆ لە بانکی منارەوە دەنێردرێت بۆ بانکی ئاشتی لەوێشەوە بۆ بانکەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.
دووەم: جەخت دەکەینەوە بە هیچ جۆرێک دەستکاری پارەی هاووڵاتیان لە بانکەکان نەکرێت بەتایبەتی (ئەمانات، توفیر، ودائع،...هتد)، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
سێیەم: نابێت بە هیچ جۆرێک کێشە بۆ پێشینەی مانگانەی فەرمانگەکان و کۆمپانیاکان و بەڵێندەران دروست بکرێت کە ڕەزامەندی خەرجکردنی وەزارەتیان هەیە.
چوارەم: گشتاندنمان بە ژمارە (28 لە 1- 2- 2024) تایبەت بە پێدانی دەسەڵاتی خەرجی بۆ بەڕێوەبەری بانکەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت جگە لە خاڵی دووەم، کە لە بڕی ئەوە خاڵی پێنجەمی ئەم گشتاندنە جێ بە جێ دەکرێت. {واتا بانکەکان دەسەڵاتیان هەیە مانگانە تا بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ فەرمانگەکان خەرج بکەن وەکو بودجەی بەکارخستن}.
پێنجەم: پێویستە هەفتانە هەموو بانکەکان لیستی داهات و خەرجیەکانیان ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی وەزارەت بکەن.
هۆکارە زانراوەکان: هەفتەی ڕابردوو لە چەند شوێنێک کێشەی دواکەوتنی مووچە هەبوو، هەواڵی ئەوەش بڵاوکرایەوە لە بانکەکان دەستکاری پارەی خەڵک کرابێت، بەڵێندەران و فەرمانگەکانی حکومەتیش بەردەوام گلەیی دەکەن پارەی پێویستیان پێناردرێت بۆ خەرجی ڕۆژانە، لە ڕابردوودشدا مووچەخۆران بەردەوام گلەیی ئەوەیان دەکرد تاک هەزاری و پارەی دڕاویان وەکو مووچە پێ دراوە.
ئەم گلەییانە لە سنووری بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی هەبوو، کە سەرپەرشتی سەرجەم بانکەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکات لەڕووی پارەی کاشەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە هەولێر لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بانکەکان کۆبووەتەوە و پرسیاری ئەم کێشانەی لێ کردوون، ئەوانیش وتوویانە هەموو ئەو دەسەڵاتانەی لە وەزارەتەوە پێیان داراوە لەلایەن بانقی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لێیان وەرگیراوەتەوە و بۆ هەموو خەرجییەک دەبێت بۆ بانکەکە بگەڕێنەوە، وەزیری داراییش بڕیاری داوە دەستبەجێ سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ئەمەش بزانە: بەپێی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری، هیچ بانکێک بە ناوی بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی نییە و سەر بە بانکی ناوەندیی عێراقیش نییە، بەڵام پێشتر بەهۆی سەرپەرشتیکردنی پارەی کاش لەو سنوورە بووەتە ئەمری واقیع و وەزارەتیش مامەڵەی لەگەڵ کردووە، بۆیە وەزیری دارایی بڕیاری داوە دەسەڵاتە حکومییەکان لە بانکەکە وەربگیرێتەوە.
خاڵی ئەرێنی: لەمەودوا لە بانکی منارەی هەولێر ڕاستەوخۆ پارەی مووچە بۆ بانکی ئاشتی سلێمانی بنێردرێت، لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بۆ سەرجەم بانکەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان بنێردرێت، کە پێشتر بۆ بانکی ناوەندی لە سلێمانی دەنێردرا. بەم هەنگاوەش کێشەی دواکەوتنی مووچە، دابەشکردنی پارەی کۆن و دڕاو لەو سنوورە نامێنێت، کاتێک لیستی مووچە ڕاگەیێنرا، مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ مووچەخۆرانی هەولێر و دهۆم مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە