
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
گەورەترین گرفتی بەردەم بەستنی مووچەی خانەنشینان چارەسەر دەکرێت. بڕیاڕێکی نوێ دەرکراوە و لەمەودوا پێویست ناکات چەند مانگێکی زۆر چاوەڕێ بکەن تا دۆسیەکەیان تەواو دەبێت ئینجا مووچەیان بۆ ببەسترێت، لەمەودوا هەر لە پارێزگاکەی خۆیانەوە بەخێرایی کارەکانیان بۆ دەکرێت و دۆسیەکانیان تەواو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەبێت پێویستە دۆسیەی خانەنشینی بۆ تەواو بکرێت، دۆسیەکە بە قۆناغ دەڕوات لە فەرمانگە بۆ وەزارەت ئینجا بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سنوورەکەی، دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ بەغدا، ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت، بەشێک لە خانەنشینان دەبێت نزیکەی ساڵێک چاوەڕێ بکەن تا مووچەیان بۆ دەبەسترێت، تاوەکو مووچەشیان بۆ نەبەسترێت شەش مووچە و 12 مووچەکەی ئیکرامییەیان پێنادرێت.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان کە مریەم عوسمان بەڕێوەی دەبات، دەسەڵاتی ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی شارەكان دابەزاندووە، ئەوەش لەپێناو خێرا ڕاییكردنی مامەڵەكانیان.
هۆکارە زانراوەکان: سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە 25 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و پێنج هەزار و 600 پێشمەرگە و فەرمانبەری وەزارەتی پێشمەرگە بەکۆمەڵ خانەنشین بوون، لەگەڵ ئەوەشدا هەزاران خانەنشین کێشەی دۆسیەیان هەبوو و ژمارەی کەسیی بێهاوتا (یو پی ئێن)یان نەکردبوو، لە سێ مانگی ڕابردووشدا تەنیا دۆسیەی هەزار و 500 خانەنشینی نوێ و کێشەی نزیکەی دوو هەزار و 500 خانەنشین و میراتگری خانەنشین چارەسەر کراوە و مانگی سێ یەکەم مووجەی خانەنشینی وەردەگرن لەگەڵ قەرەبووی مانگەکانی ڕابردوو، ئەوانی دیکە دەبێت چاوەڕێ بکەن بۆ مانگەکانی داهاتوو، ئەمە وێڕای ئەوەی مانگەکانی دوو و سێ و، لە داهاتووشدا بەردەوام فەرمانبەری زیاتر خانەنشین دەبن.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان 14 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەیە، 12 یان كار لەسەر دۆسیەی خانەنشینانی مەدەنی و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن، دوو فەرمانگەش كار لەسەر دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





