لە دهۆک منداڵێکی یەک ساڵ گڵۆپێک قووت دەدات و نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بۆ دەکرێت
- تەندروستی
- 29 ئازار

ئەو گڵۆپەی لە سوورێنچکی یوسفی تەمەن یەک ساڵ دەرهێنراوە
ئاڤا نیوز
منداڵێک لە ئاکرێ دوای ئەوەی گڵۆپێکی بچووک قووت دەدات ڕاستەوخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بۆ دەکرێت، بەمەش ژیانی لە مردن ڕزگار دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 28ـی 3ـی 2024 منداڵێکی بچووک کە تەمەنی 9 مانگ دەبێت، لە کاتی یاریکردن گڵۆپێکی بچووک دەچێتە قوڕگییەوە، کاتژمێر 10ـی شەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ دەکرێت، لەوێ پێی دەگوترێت دەبێت ڕاستەوخۆ نەشتەرگەری بۆ بکرێت چونکە گڵۆپەکە لە قوڕگیدا ماوەتەوە، دواتر پەیوەندی بە نەخۆشخانەی هیڤی دەکرێت و منداڵەکە بەرەو ئەوێ دەنێردرێت، ستافی نەخۆشخانەکە پێش گەیشتنی منداڵەکە، ژووری نەشتەرگەری ئامادە دەکەن و لەگەڵ گەیشتنی منداڵەکە بە نەخۆشخانە، نەشتەرگەری بۆ دەکەن و ژیانی ڕزگار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د.نزار بەکر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیڤی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر نزیکی یەکی شەو بوو نەشتەرگەرییەکە سڕکردنی گشتیی ئەنجامدرا و لەڕێگەی نازوورەوە گڵۆپەکەمان لە قوڕگی منداڵەکە دەرهێنا.
زانیاریی زیاتر: "مەترسیدارترین سەرکێشی لە تەمەنی منداڵاندا لەنێوان 9 مانگی بۆ 3 ساڵیدایە، چونکە لەو قۆناغی تەمەنەدا منداڵ بگات بە هەر شتێک قووتی دەدات، بۆیە دایکان ئاگادار دەکەمەوە، لەو تەمەنە منداڵەکانیان بە تەنیا جێ نەهێڵن و ئاگاداریان بن". دکتۆر نزار وادەڵێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: لەماوی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 60 حاڵەتی لەم جۆرە لە نەخۆشخانەی هیڤی تۆمار کراوە کە پێویستییان بە نازوور هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






