
ژمارەیەک خانەنشین لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەو خانەنشینانەی بەر لە دەرچوونی یاسای خانەنشینی ژمارە 9ـی ساڵی 2014 خانەنشینکراون، مووچەکانیان هاوتای خانەنشینانی بەغدا دەکرێت و مینحە 100 هەزار دینارییەکەش دەیانگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانیان قۆناغی باش چووەتە پێشەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوو ئەوانەی ماون مووچەکانیان هاوتا دەکڕێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی بە ئاڤا میدیای وت: ئەوانەی پێش 2014-01-01 خانەنشینکراون، واتا بەر لە دەرچوونی یاسای خانەنشینی ژمارەی 9ـی ساڵی 2014، مووچەیان دەستکاری دەکرێت و لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت، زیادکردن و دەستکاری مووچەشیان بەپیی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەر خانەنشینێکی زیندوو مووچەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتر بێت، بۆی دەکرێت بە 500 هەزار دینار، ئەوانی تریش بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت مووچەکانیان دیاری دەکرێت.
مینحە 100 هەزارییەکەش دەیانگرێتەوە ئەوانەی مووچەیان لە ملیۆنێک کەمترە کە دەستی پێکردووە و ئێستا ڕاگیراوە، ڕەنگە لە مانگی چوار یان پێنج دەستپێبکاتەوە
بۆ میراتگرانی خانەنشینانیش کەمترین مووچەیان 400 هەزار دەبێت بەمشێوەیە:
میراتگرێک 320 هەزار مووچەکەی بێت، لەگەڵ 100 هەزارەکە دەبێتە 420 هەزار.
دوو میارتگر بە هەردووکیان 360 هەزار وەردەگرن لەگەل دوو 100 هەزاری.
سێ میراتگر یان زیاتر 400 هەزار وەردەگرن بە هەموویان، بەهەمانشێوە ئەوانیش مینحە 100 هەزارییەکە دەیانگرێتەوە.
بۆنموونە خانەنشینێک کۆچی دوایی کردووە، چوار میراتگری هەیە، مووچەشی کەم بووە، 400 هەزاری بۆ دادەنرێت، ئەم 400 هەزارە بەسەر هەر چواریان دابەش دەکرێت و هەر یەکێکیان 100 هەزاری بەردەکەوێت، هەر یەکێکیشیان 100 هەزار وەردەگرێت، واتا مووچەی هەر یەکێکیان دەبێتە 200 هەزار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەمێکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی ڕاسپێردراون دەستکاری مووچەی ئەو خانەنشینانە بکرێت، ئێستا مووچەی 90%ـیان هاوتا کراوە، تەنیا 10%ـیان ماون، ئەوانیش سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر دوون، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی، ئەوانیش بەهۆی زۆری مامەڵەکان نەیانتوانیوە مووچەیان هاوتا بکەن و ئەم مانگە و مانگی داهاتوو هەموویان تەواو دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 15%ـی قەرز و پێشینەکان