
ژمارەیەک بوتلی غازی ماڵان لەناو بارهەڵگرێک
ئاڤا نیوز
بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، فرۆشتنی غازی ماڵان لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی تایبەت دەبێت و بەشێوەی ئۆنڵاین پارە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، بەمەش ناڕەزایی غازفرۆشانی کەرکووکی لێکەوتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەک غازفرۆشی ناو کۆڵانەکان لە نزیک دەروازەی کەرکووک لەدژی فرۆشتنی غاز بە کەرتی تایبەت و فرۆشتنی بەشێوەی ئۆنڵاین گردبوونەوە، هۆشداری دەدەن ئەگەر کێشەکەیان چارەسەر نەکرێت لەبەردەم کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان مانگرتن ڕادەگەیێنن.
لێدوانی فەرمی: بەختیار عومەر، نوێنەری غازفرۆشانی کەرکووک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کێشەکەمان ئەوەیە فرۆشتنی غازی ماڵان دراوە بەکەرتی تایبەت و دەبێت ئۆتۆمبێلەکان ئامێری GPS ببەستن، هاوکات دانانی "پرۆگرامی قنینتی" ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە غازە و دەبێت هەر ماڵێک لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە غاز وەربگرێت.
- ئەگەر ئەوە سەربگرێت نرخی غاز دەچێتە سەرووی 12هەزار دینار، لە کاتێکدا ئێستا نرخی غاز بە حەوت هەزار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت تەرخانکراوە کە غازی ماڵان بە شێوەی ئۆنڵاین بە هاووڵاتییان دەفرۆشێت لەرێگەی کارتی بانکییەوە پارەکەی دەدرێت، دەبێت بریکارەکان لەڕێگەی ئەو کارتەوە پارەکە بدەن بە کۆمپانیاکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






