
دیمەنی ناڕەزایتیی و خۆپیشاندانەکانی تورکیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە فەرمانەکانی حکومەت بۆ ڕاگرتنی ئەکاونتەکانی پەیوەست بە ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ، "بڕێکی بەرچاو" لە تورکیا سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بانگەشەکردن بۆ بایکۆتکردنی ئابووری تورکیا لە لایەن هەندیک ئەکاونتی سۆشیال میدیا لەو وڵاتە، دەساڵاتدارانی تورکیا داوایان لە کۆمپانیای مێتا کردبوو سزای ئەو ئەکاونتانە بدات و دایان بخات، بەڵام مێتا بەهۆی بابەتی ئازادی ڕادەربڕینەوە ڕەتیکردووەتەوە ئەو داوایە جێبەجێ بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مێتا ڕایگەیاندووە کە ئەوان پێیانوایە ئازادی ڕادەربڕین مافێکی بنەڕەتییە و پێویستە پلاتفۆرمەکانیان شوێنێک بن کە بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا بتوانن ئەم مافە بەکاربهێنن.
زانیاریی زیاتر: مێتا دەشڵێت، داواکارییەکانی حکومەت بۆ سنووردارکردنی قسەکردن بە شێوەی ئۆنلاین شانبەشانی هەڕەشەکانی داخستنی خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان تووندن و کاریگەرییەکی ساردی لەسەر توانای خەڵک هەیە بۆ دەربڕینی بیروڕاکانی خۆیان".
هاوکات، مێتا ڕەتیکردەوە بڕی وردی سزاکە بخاتەڕوو.
باکگراوند: دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ، ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە ناڕەزایەتی و گردبوونەوە لە شەقامەکانی تورکیا دروست بووە.
قووڵتر: ناڕەزایەتییەکان لە تورکیا بەرەو قۆناغێکی نوێ چووە، ئێستا ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن داوای بایکۆتکردنی ئەو کۆمپانیا بازرگانیانە دەکات کە گوایە نزیکن لە حکومەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






