
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بە تەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند. ترەمپ لەوبارەیەوە دەڵێت، ڕۆژی ئازادیی ئەمریکایە.
وێنە گەورەکە: بە سەپاندنی باجی زیاتر لەسەر بەرهەمی هاوردەکراوی وڵاتان بۆ ئەمریکا، ترەمپ ڕوویەکی نوێی مامەڵەی ئابووری لەگەڵ دۆست و دوژمنانی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و دەڵێت، "دەیانەوێت بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بکەن و چەندین ساڵە وڵاتەکەی تاڵان دەکرێت، چییان بەرامبەر بکرێت بە هەمان شێوە وەڵامیان دەبێت".
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە ڕێژەی 25% باجی زیاتر بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی وڵاتانی جیهان دەسەپێنین و هەلی کار و ژمارەی کارگەکان لە ئەمریکا زیاد دەکەین بەجۆرێک بەتەواوی پشت بە خۆمان دەبەستین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکە لە وتەکانی ترەمپ دوای سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر کاڵای وڵاتان:
-سەپاندنی باجی گومرگی بەرهەمی ناوخۆی ئەمریکا زیاددەکات و وادەکات ڕێژەی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەیان زیادبکات.
- باجی زیادە بە ڕێژەی 34% بەسەر بەرهەمی چین و 20% بەسەر بەرهەمی یەکێتیی ئەوروپا دەسەپێنین.
- ناتوانین بەوجۆرە بەردەوام بین کە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا لە کەرتی ئابووری کارمان کردووە و بەکارهێنراوین.
لەلایەکی دیکە: ئەم هەنگاوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە وڵاتانی چین و کەنەدا و تەنانەت یەکێتی ئەوروپاش هۆشدارییان داوەتە ترەمپ، لە جەنگی ئابووریدا هیچ لایەنێک براوە نابێت و زیانەکان دوولایەنە دەبن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی توندی لەسەر ئابووری جیهان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






