وەزارەتی كار دەنگۆی ڕێگریکردن لە کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزم ڕەت دەكاتەوە
- تەندروستی
- 4 نیسان

لۆگۆی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەنگۆیەك سەبارەت بە ڕێگریكردن لە كردنەوەی سەنتەرێكی ئۆتیزم ڕەت دەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی چارەسەركردنی منداڵانی ئۆتیزم، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك سەنتەری كردووەتەوە و بە هۆی زۆریی ژمارەی نەخۆشانی ئۆتیزم، داوای زیاتركردنی ژمارەی سەنتەرەكان دەكرێت و بەپێی پلانی وەزارەتی كار لە داهاتوودا ژمارەی سەنتەرەكان زیاتر دەكرێن.
بڵاوكراوەی فەرمی: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە باس لە ڕێگریکردنی وەزارەتەکەمان لە کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە قەزای کەلار دەکەن، ئێمە بیناو سەرجەم پێداویستییەکانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومیمان لە قەزای کەلار ئامادە کردووە و وەزیری کار چەند جارێک داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر و ستافی تایبەت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی كار لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بە ئەوە داوە كە ئێستا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بکرێتەوە، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






