پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوی ڕژدی لەپێناو هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نەناوە
- بزنس
- 4 نیسان

کارمەندێکی نەوت لە کاتی کارکردنی لە کێلگەیەکی نەوت. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی نەوتی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی هەنگاوی ڕژدی نەناوە لەپێناو دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی دوای هەمواکردنەوەی بودجەی عێراق، چەندین کۆبوونەوەی سێ لایەنی (هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان) کراون دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ـیش هۆکاری دەستپێنەکردنەوەکەی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی نەوتی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:
٠ وەزارەتی نەوت پشتی بە یاساکان بەستووە وەک مادەی 12ـی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2023، لە جیاتی پشتبەستن بە مادە دەستوورییەکانی وەک مادەکانی 111 و 112 کە ئاماژە بەوە دەکات ئەو کێڵگانەی لە دوای ساڵی 2005 دۆزراونەتەوە مافی هەرێمی کوردستانن.
٠ وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوی ڕژد و جدی نەناوە کە بانگەشەی بۆ دەکات، ئەمەش لە کۆبوونەوەکاندا دیار بوو، کە چەندین ئاستەنگی دروستکردووە لەبەردەم جێبەجێکردنی نیازی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ناردنی یاسای بودجەی هەموارکراو.
٠ ئەو گرێبەستانەی کە لە نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان (ئەپیکۆر) کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون، بەگوێرەی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە لە 2024-08-12، ڕەوایە.
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) هۆکاری دەستپێنەکردنەوەکەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی نەوتی عێراق و ئەو وەزارەتەی تۆمەتبار کردووە کە گەرەنتیی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت نەداوە سەبارەت بە شێوازی پارەدان و گرێبەستەکان.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا، لێدوانەکەی "ئەپیکۆر" لەبارەی نەبوونی نیازی وەزارەتەکە بۆ دانوستان لەسەر چارەسەرکردنی پرسی جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانەی لەنێوان کۆمپانیاکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکراون بە "درۆن و چەواشەكاری" ناوبرد.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی نەوت داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و دیالۆگ بە مەرجێک دانوستانەکان بەگوێرەی یاسای هەموارکراوی بودجە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت