ئاڤا نیوز
ئەم مانگە زۆرترین ناوی خانەنشینانی نوێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێ، چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، بەشێکی دیکەی خانەنشینانیش هەر ئەم مانگە ئیکرامیەکە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتر هەفتانە تەنیا 500 دۆسیە تەواو دەكرا، بەڵام ئێستا 14 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەیە و بەردەوامن لە كاركردن لەسەر دۆسیەی خانەنشینان کە 12یان كار لەسەر دۆسیەی خانەنشینانی مەدەنی و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن. دوو فەرمانگەش كار لەسەر دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەكەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان ئێستا هەفتانە ژمارەی ئەو دۆسیانەی تەواو دەكرێن، دەگاتە هەزاران دۆسیە. مانگی ڕابردووش نزیكەی چوار هەزار خانەنشینی تازە مووچەی خانەنشینییان وەرگرت. لەو ژمارەیەدا تیایاندا هەبوو سێ بۆ چوار مووچەی وەرگرتبوو.
لەلایەکی دیکەوە: دڵنیایی بە خانەنشینان دەدرێت كە هیچ مووچەیەكیان نافەوتێ، چەند مانگ دواكەوتبێت هەموویان بەسەریەكەوە پێدەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو خانەنشینانەی مانگی ڕابردوو مووچەیان بۆ گەڕایەوە ئەوانە بوون كە خزمەتیان لە سەرووی 25 ساڵ بوو، بە لیستی جیا ناوەكانیان نێردراوە و چاوەڕوان دەكرێت لەم مانگەوە ئیكرامیەی شەش و 12 مووچەکەیان پێبدرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست ئاڤا كەوتوون بۆ مووچەی مانگی چوار چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی پێنج هەزار خانەنشینی دیكە مووچەیان بۆ بگەڕێتەوە و بە قەرەبووی ئەو مانگانەشی كە مووچەیان وەرنەگرتووە کە چوار مووچەیە.
ئەمەش بزانە: بەمەش لە كۆی زیاتر لە 30 هەزار كەس كە ئەمساڵ خانەنشین بوونە مامەڵەی نزیكەی نۆ هەزاریان تەواو دەبێت. ئەوانی دیكەش بۆ چەند مانگی داهاتوو مووچەیان بۆ دەبەسترێت و هیچ گرفتێكیان نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرا
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات