
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە سەپاندنی باج لەماوەی 48 کاتژمێردا زیانی (536) ملیار دۆلارى لە دەوڵەمەندەکان داوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بە تەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند. ڕۆژی سەپاندنی پێناسە گومرگییەکانیشی بە ڕۆژی ئازادی ئەمریکا وەسف کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بلۆمبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، زیاتر لە 500 کەس لە دەوڵەمەندەکانی جیهان زیانێکی زۆری ماددیان بەرکەوتووە، بەشێوەیەک تەنیا لەماوەی دوو ڕۆژدا ، بڕەکەی گەیشتووەتە 536 ملیار دۆلار، ئەوەش بەگەوەرترین زیانی رۆژانە دادەنرێت کە تائێستا تۆمار کرا بێت.
زیانە سەرەکییەکان: سەپاندنی باج لە سەرانسەری جیهاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر سیاسەتی بازرگانیی، ئابووری، و کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا بەتایبەت لەسەر مێتا و ئەمازۆن و تێسلا هەریەکەیان لە ماوەی 48 کاتژمێردا 48 ملیار دۆلاریان زەرەر کردووە هاوکات زیانی خاوەنی ئەو کۆمپانیایانە بەم شێوەیە بوو:
_ مارک زوکەر بێرگ، خاوەنی مێتا: نزیکەی 17 ملیارو900 ملیۆن دۆلار زیانی کردوو،ە دوای ئەوەی پشکەکانی فەیسبوک بە رێژەی (9%) دابەزی.
_جێف بێزوس، خاوەنی ئەمازۆن: 16 ملیار دۆلار زیانی کردووە، بەهۆی دابەزینی پشکەکانی ئەمازۆن بە رێژەی (9%).
_ ئیلۆن ماسک، خاوەنی تێسلاو سپەیس ئێکس: 11 ملیار دۆلار زیانی کردووە، بەهۆی دابەزینی پشکەکانی تێسلا بە رێژەی (5.5%).
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






