ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار بەردەوامە و بڕیارە بەزووترین کات و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا لیستەکە ئامادە بکرێت و ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدا مانگانە داوای تەرازووی پێداچوونەوە "میزان موراجەعە" و داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان دەکات، هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی لیستەکە بنێرێت تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکات.
زانیاریی تایبەت: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 07-04-2025 تەرازووی پێداچوونەوە تەواو بوو و تەنیا ئەوە ماوە کە بینێرن بۆ بەغدا. هەروەها ئەم ئێوارەیە کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکكارەکان دەستیپێکردووە، پێش ئەوەی لیستەکە بنێرن بۆ بەغدا دەبێ داهاتەکە ڕەوانە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی لیستی مووچە پێشتر بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاندبوو کە بە چەند ڕۆژێکی کەم لیستەکە بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت و ئەمجارە خێراتریش دەبێ، چونکە شەش هەزار کەس کار لەسەر سیستمی پەیرۆڵ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





